"ئاسایشی دھۆک دوبارە ئومێد بەرۆشکی رۆژنامەنوسی ئازادکراوی بادینان دەڕفێنن"
  2023-04-17       880       

سەنتەری میترۆ، ئاشكرایكرد، كاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە، هێزێك بەناوی ئاسایشی دهۆك و بەجلی مەدەنییەوە هەڵدەكەوتنە سەر شوێنی حەوانەوەی رۆژنامەنوس ئومێد بەرۆشكی لە شاری دهۆك و لەگەڵ رۆژنامەنوسێكی دیكە دەستگیری دەكەن و دەستیش بەسەر هەمو كەلوپەلە رۆژنامەوانییەكانیاندا دەگرن.

ئاوێنە: ئەیھان سەعید، نوێنەری سەنتەری میترۆ لە دھۆک، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"ئەمرۆ کاتژمێر ٢ی دوای نیوەرۆ ھێزێک بەناوی ئاسایشی دھۆک و بەجلی مەدەنی و دوو ئۆتۆمبێل ھەلدەکوتنە سەر شوێنی حەوانەوەی رۆژنامەنوس ئومێد بەرۆشکی لە جاددەی K.R.O لە ناوەندی شاری دھۆک و لەگەڵ رۆژنامەنوس یاسر ئەبدولرەحمان دەستگیری دەکەن و ھەموو کەلوپەلە رۆژنامەوانیەکانی (سێ کۆمپیۆتەر، لاپتۆپێک، کامێرو مایک) دەستبەسەر دەکەن، تەنانەت کتێبەکانیشی کە خوێندکارە لەگەڵیان خۆیان دەبەنە ئاسایش."

نوێنەری سەنتەری متیرۆ لە دهۆك ئەوەشی خستۆتەڕو"دەستگیرکردن و ڕفاندنی ئومێد بەرۆشکی و یاسر عەبدولرەحمان بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک و بێ بڕیاری دادگا و بێ ئاگاداری سەندیکای رۆژنامەنوسان بوە لە کاتێکدا ئەمە دژی یاسای ژمارەی ٣٥ی رۆژنامەگەری کورد یە."

ئاماژەی بەوەشداوە كە "گرتن و رفاندنی ئومێد بەرۆشکی و دو سکاڵای نوێ لەسەر شێروان شێروانی و دوبارە بانگکردنی ئازادکراوانی بادینان بۆ دەزگا ئەمنییەکان و بەردەم دادگا، پێمان دەڵێن ھەوڵ و پیلانێکی دیکەیە ھەیە بۆ سەر رۆژنامەنوس و چالاکوانان لە پارێزگای دھۆک و بەتایبەتی ئەوەی دوای سزایەکی نادادپەروەرانە ئازاداکراون، بەئەمەش دوبارە راپۆرتی نوێنەرانی وڵاتان و رێکخراوە جیھانیەکان لەسەر ھەرێم جەخت لەسەر لاوازی ئازادی رادەربرین و کاری رۆژنامەوانی دەکەن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×