ناوەڕۆكی كۆبونەوەی سودانی لەگەڵ لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق
  2023-04-17       489       

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ لیژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق كۆبوەوەو تێیدا جەختیان لەوە كردەوە كە ئەو رێككەوتنە كاتییەی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان كراوە، زەمینەسازییەك دەبێت بۆ دەركردنی یاسای نەوت و غازی فیدرالی.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەمڕۆ دوشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی لیژنەی نەوت و غازو سامانە سروشتییەكانی پەرلەمانی عێراق كۆبوەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە كۆبونەوەكەدا جەختكرایەوە لەسەر پەرەپێدانی پیشەسازی نەوت، رێكخستنی پڕۆسەی هەناردەكردن، بەتایبەت لەدوای رێككەوتنی كاتی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی هەناردەی نەوت لە كێڵگەكانی باكورەوە كە رێككەوتنەكە زەمینەسازییەك دەبێت بۆ دەركردنی یاسای نەوت و غازی فیدرالی.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، سودانی لە كۆبونەوەكەدا ئاماژەی بە گرنگیدانی حكومەت بە دۆسیەی وزەو پلانەكانی حكومەت كرد بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی نەوت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×