مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی، رایگەیاند، موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەشێكە لە موچەی گەلی عێراق و ئەوەی لە بودجەدا پەسەنددەكرێت وەك چۆن رێككەوتنی لەسەر كراوە، ئاوا جێبەجێ دەكرێت.
ئاوێنە: مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی، ئەمڕۆ دوشەممە، بە میدیای پارتی راگەیاند، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی له‌سه‌ر موچه و پرسه داراییه‌كان كراوه، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنیی له‌سه‌ر بودجه ده‌بێت.
وتیشی: پرسی موچه پرسێكی نیشتمانی، مرۆیی و ئه‌خلاقییه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سازشی له‌سه‌ر ناكرێت و یاسای بودجه‌ش وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ئەوەشی خستەڕو"بودجه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ره‌شنوسه جێبه‌جێ ده‌كرێت، كه له په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند ده‌كرێت، واتا به‌دڵنیاییه‌وه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له موچه‌ی گه‌لی عێراق و خه‌ڵكی هه‌رێمیش وه‌ك هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیكه هه‌ر خه‌ڵكی ئێمه‌ن، بۆیه دڵنیام كه ئه‌وه‌ی له بودجه‌دا په‌سه‌ند ده‌كرێت، وه‌ك چۆن رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه، به هه‌مان شێوه جێبه‌جێ ده‌كرێت".
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح وتیشی"ئێستا چاوه‌ڕێی په‌سه‌ندكردنی بودجه ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی پاكێجه‌كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان وه‌ك له رێككه‌وتنه‌كاندا هاتوه، ته‌واوبكرێت و بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردن".
ئه‌و راوێژكاره‌ی سوودانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"حكومه‌تەكەی سودانی به هه‌مو رون و را‌شكاوی و شه‌فافیه‌تێكه‌وه له‌گه‌ڵ برا به‌ڕێزه‌كانمان له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته رێككه‌وتن، هه‌روه‌ها له‌و باوه‌ڕه‌شدام كه هه‌رێمی كوردستانیش له‌دوای ساڵی 2015ـه‌وه تا ئێستا به هه‌ندێك قۆناغی تاقیكاریدا تێپه‌ڕیوه و ئێستاش گه‌یشتوینه‌ته قۆناغی كردنه‌وه‌ی هه‌ژماری تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی هه‌مو لایه‌ك و مامه‌ڵه‌كردن به بودجه‌ی فیدراڵی، وا ده‌بینم گه‌یشتونه‌ته خاڵێكی ئه‌رێنی كه خاڵی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یه‌و كاروباره‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عێراق باشتر به‌ڕێوه‌ده‌چن، بۆیه من متمانه‌ی ته‌واوم به‌و بابه‌ته هه‌یه، به‌و مه‌رجه‌ی پرسه ده‌ره‌كییه‌كانیش یه‌كلایی بكرێنه‌وه."
هه‌روه‌ها وتیشی: "داهاتو ئومێدبەخشه."