بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئافرەتێكی عومرەكاری كورد لە سعودیە كۆچی دواییكرد، كە خەڵكی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە و دوای گەڕانەوەی لە حەرەم توشی تەنگەنەفسی بوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "ئەمڕۆ ئافرەتێكی عومرەكاری كورد بەناوی شوكريە یەحیا مەجید لە سعودیە كۆچی دواییكرد".
ئاماژەی بەوەشكردوە، "ئەو عومرەكارە خەڵكی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە و دوای گەڕانەوەی لە حەرەم توشی تەنگەنەفسی بوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".
ئەوەشیخستۆتەڕو، ئەو عومرەكارە بە درێژایی شەوی 27ی قەدر لە حەرەمی پیرۆز بوە و بەشداری هەمو نوێژەكانی تەراویحی كردوە لە شەوی قەدردا، تەنانەت نوێژی بەیانیشی كردوە و دواتر باری تەندروستی تێكچوە تاوەكو گەیەندراوەتە نەخۆشخانە كۆچی دوایی كردوە، بڕیاریشە هەر ئەمرۆ لە حەرەمی پیرۆز نوێژی لەسەر بكرێت و دوای وەرگرتنی رەزامەندی كەسوكارەكەی لە سعودیە بەخاك دەسپێردرێت.