کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
  2023-04-18       243       

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ چوارشەممە، پلەکانی گەرما رو لەبەرزبونەوە دەکەن و بەڕێژەی ئاسمانیش لەنێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ و  پەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بەرزتر دەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند لەنێوان 10-20 کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا دەبێت".

ئاماژەی بۆئەوەشکردوە، سبەی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ئێوارەدا لە هەندێ ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرماش بەراورد بەئەمڕۆ بەرزتر دەبنەوە.
 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  30 پلەی سیلیزی
سلێمانی   : 30 پلەی سیلیزی
دهۆک      : 29 پلەی سیلیزی
کەرکوک   : 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە   : 29 پلەی سیلیزی
زاخۆ      :  30 پلەی سیلیزی
سۆران    :  28 پلەی سیلیزی
گەرمیان  :  32 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×