هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە و باسی جی پی ئێس دەكات
  2023-04-18       827       

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، لە ئاگادارینامەیەكدا بۆ شۆفێران ناوی ئەو پێداویستی و كەرەستانە ئاشكرادەكات كە پێویستە لەناو ئۆتۆمبێلدا هەبن و دەڵێت، “گرنگترینن”.

ئاوێنە: بەپێی ئاگادارینامەكەی هاتوچۆی سلێمانی كە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویكردووەتەوە، ئاگركوژێنەوە و بۆكسی فریاگوزاریی سەرەتایی، لەگەڵ سێگۆشەی فسفۆریی ئاگاداركردنەوە، جەگ، تایەی سپێر، سپانە و ماتۆڕی هەوا لە گرنگترین ئەو كەرەستە و پێداویستییانەن كە دەبێت شۆفێر لە ئۆتۆمبێلەكەیدا هەڵیانگبرێت.

هاتوچۆی سلێمانی جەختدەكاتەوە، ئامێری دیاریكردنی شوێن (جی پی ئێس) لە گرنگترین ئەو كەرەستانەیە كە دەبێت لە هەر ئۆتۆمبێلێكدا هەبن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×