ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی نەوت کۆدەبنەوە و دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم تاوتوێ دەکەن.
ئاوێنە: ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویكردەوە كە لە كۆبونەوەكەدا "سەرنج دەخرێتە سەر ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن، مەرج و رێساکانی نرخی فرۆشتنی نەوتی خاو لە رێگەی سۆمۆوە، میکانیزمی پێشنیازکراو بۆ دانەوەی قەرزەکانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت و پشکیان لە فرۆشی هەناردەی نەوت لە داهاتوودا".
ئەو کۆبوونەوەیە لەکاتێکدایە، سێ ھەفتەیە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆری نەوتی جەیھانەوە بۆ تورکیا راگیراوە، سەرباری رێککەوتنی ھەرێم و بەغدادیش بەڵام تائێستا ھەناردەکردنی نەوت دەستیپێنەکردووەتەوە.