بڕیار لە بارەی ناردنی پارە بۆ هەرێم دەدرێت
  2023-04-18       452       

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە و بڕیارە لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر ناردنی پێشینەیەك وەكو قەرز بۆ هەرێمی كوردستان بدرێت، تاوەكو مووچەی فەرمانبەرانی پێدابینبكرێت.

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجامدەدات، بەپێی زانیارییەكان یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبونەوەكە باسكردنی دۆخی ئابوری وڵات دەبێت و لەنێویشیاندا باس لەرێككەوتنەكەی هەولێر و بەغدا دەكرێت.

بڕیارە لەكۆبونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر ناردنی بڕێك پارە بۆ هەرێم وەكو پێشینە و بەقەرز بدرێت تا بتوانرێت مووچەی فەرمانبەران دابینبكرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، پاش پەسەندكردنی پرۆژەیاسای بودجەی 2023، ئەو بڕە قەرزە لە پشكی هەرێمی كوردستان، دەبڕدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×