ئەو دوو پێشنیازە چییە کە دراوە بە قوباد تاڵەبانی
  2023-04-18       1937       

كۆبونەوەی دوێنێی وەفدی حكومەتی هەرێمی کوردستان و تیمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بێ ئەنجام کۆتایی هات، میدیای پارتیش زانیاریی ئاشکرادەکات.

ئاوێنە: کەناڵی كوردستان 24-ی لەبارەی كۆبونەوەی دوێنێی وەفدی حكومەت‌و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، شاندی حكومەت دوو پێشنیازیان خستوەتە بەردەم تیمی یەكێتی.

پێشنیازی یەكەم ئەوە بووە قوباد تاڵەبانی‌و تیمەكەی پێكەوە بگەڕێنەوە كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران‌و لەوێ قسە لەسەر كێشەكان‌و چارەسەركانی بكرێت.

پێشنیازی دووەم ئەوە بووە كە سەرەتا تیمی وزاری یەكێتی بگەڕێتەوە كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران، دواتر قوباد تاڵەبانی بگەڕێتەوە.

قوباد تاڵەبانی‌و تیمی وەزاری یەكێتی بۆچوونێكی پێچەوانەیان هەبووە، داوایانكردووە سەرەتا كێشە‌و داواكارییەكانیان جێبەجێ بكرێت دواتر ئەوان دەگەڕێنەوە كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی وەزیران.

داواكارییەكانی تیمی وەزاری یەكێتی پەیوەندی بە پرسی ناردنی پارەو دۆخی دارایی پارێزگای سلێمانییەوە هەبووە، هەروەها چارەسەركردنی ئەو پرسە ئەمنیانەی لەچەند مانگی رابردوو روویاندا.

بڕیارە پێشنیازەكان بگەڕێندرێنەوە ئەنجومەنی وەزیران‌و لەوێ تاوتوێ بكرێن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×