وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە دەوامی ئەو بانكانە ئاسایی دەبێت كە ئەركی دابەشكردنی موچەیان لە ئەستۆیە.
ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابوری لە ڕۆژانی چوارشەممەو پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە دەوامی ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆیە.
ئەوەش لەكاتێكدایە بەپێی راگەیەندراوی حكومەتی هەرێمی كوردستان سبەی چوارشەممە 19/4/2023 بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزیدییەوە لە سەرجەم دامودەزگاكان پشوی رەسمییەو هەروەها بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە لە رۆژى پێنجشەممە ٢٠ى نیسان تا ڕۆژى دوشەممە ٢٤ى نیسانى ٢٠٢٣، پشوی رەسمییە.