حكومەتی عێراق بڕیاریدا 400 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت
  2023-04-18       464       

حکومەتی عێراق بڕیاریدا دوای جەژن 400 ملیار دینار رەوانەی هەرێم بکات و نوێنەری حکومەتی ھەرێمیش لەبەغدا دەڵێت: پارەکە بەشێوەی قەرز رەوانەی ھەرێم دەکرێت.

ئاوێنە: فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغداد بە میدیای رەسمی گۆڕانی راگەیاند؛ لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بەکۆی دەنگ بڕیاردرا بەشە بودجەیەک کە بڕەکەی 400 ملیار دینار بێت رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بڕە پارەیە بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەو بەشێوەی قەرز رەوانەی هەرێم دەكرێت.

رونیشیکردەوە، رەوانەکردنی پارەکە تەنها رێکاری کارگێڕیی ماوە و بڕیارە دوای جەژن بگاتە هەرێمی کوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×