رونكردنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی دەستگیركردنی باندێكی شەش كەسی لەسەر دزینی موچە
  2023-04-18       699       

دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی دەستگیركردنی باندێكی شەش كەسی بەتۆمەتی ساختەكردنی چەكی بانكی و دزینی بەشێك لە موچەی پێشمەرگە، وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، ئەو پرسە دورو نزیك پەیوەندی بە ئێمەوە نییەو هیچ ئەفسەرو كارمەندێكی وەزارەتی پێشمەرگە لەو تاوانەدا دەستیان نەبوە.

ئاوێنە: وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ سێشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵێك له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی باندێكی (6)كه‌سی، كه‌ چه‌كی بانكی سا‌خته‌یان به‌كارهێناوه‌ بۆ دزینی بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌بانكێكی حكومی ،ئێمه‌ له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایده‌گه‌یەنین، كه‌ دورو نزیك ئه‌و پرسه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئێمه‌وه‌ نییه‌و هیچ ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌و تاوانه‌دا ده‌ستیان نه‌بوه‌و به‌شدار نه‌بون."

وەزارەتەكە وتوشیەتی"داوا له ‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن ده‌كه‌ین به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره‌ دۆسیانه‌دا بكه‌ن و ناوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بۆ مه‌رامی میدیایی خۆیان به‌كارنه‌هێنن."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×