ئاسایشی راپەڕین: دو باندی بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران
  2023-04-18       344       

ئاسایشی راپەڕین، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستگیركردنی دو باندی بازرگانی ماددەی هۆشبەری راگەیاندو دەشڵێت، دەستیش بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەردا گیراوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەو دو باندە لە دوای وەگرتنی رەزامەندی دادوەر لە دو چالاكیدا دەستگیركراون.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە چالاكی یەكەمدا رۆژی 12ی ئەم مانگە دو تۆمەتبار بەناوەکانی (س، ك، أ) و (ك، ر، ح) بەچەند جۆرو بڕێکی جیاوازی ماددەی ھۆشبەرەوە لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەستگیركران كە یەکێک لە گومانلێکراوان دانیشتوی شاری ھەولێرە .

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو دو تۆمەتبارە بڕی هەزار گرام ھێرۆین، هەزارو 500 گرام تریاك، 500 گرام ماریجوانە، 50 گرام كریستاڵیان پێ گیراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، لەگەڵ ئەوەش دەستگیراوە بەسەر ئامێری پێوانەکردن و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و  هەردو تۆمەتباریش بە ماددەی (٢٦) لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە .

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە چالاکی دوەمدا رۆژی 9ی ئەم مانگە دەستگیراوە بەسەر بڕی 56 كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ كە بەشێوەی شاراوە لەناو 17 قتوی کەتیرەدا بو و ئامادەکرابو بنێرێتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە بەردەوامە .

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×