سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێیوایه كه دۆخی دارایی وڵات له دۆخی ساڵی 2003 باشتره، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی حكومه‌تی عێراقه و ئه‌و مووچه‌یه موژده و چاكه نییه، به‌ڵكو ئه‌ركه".
ئاوێنە: محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووس و كه‌ناڵی راگه‌یاندن بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به دۆخی گشتی وڵات خسته‌ڕوو و باسی له بودجه‌ی عێراق، كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به دۆلار، هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ش كرد.
سودانی له‌باره‌ی راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان وتی: "ئه‌وه ته‌نیا زیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان نییه، به‌ڵكو بۆ هه‌موو عێراق زیانی هه‌یه".
روونیشیكرده‌وه كه دوای رێككه‌وتن له‌سه‌ر دووباره هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم چه‌ند رێوشوێنێك پێویست بوو بگیرێنه‌به‌ر و "له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كاته‌وه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاریی ئابووریی یان ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نییه كه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك بڕیارێك تێیدا ده‌رنه‌چێت به ئاراسته‌ی چاكسازیی ئابووریی و باشتركردنی ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنان".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "متمانه‌یه‌كی گه‌وره‌مان به دیناری عێراقی هه‌یه، دۆخی دارایی عێراق له دۆخی ساڵی 2003 باشتره، ئه‌وه‌ش به‌هۆی چه‌ند ئاماژه‌یه‌كه‌وه‌یه و رێكاره‌كانمان به ئاراسته‌ی دروستن".
وتیشی: "له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلار زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه و كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی دیكه‌مان له‌باره‌ی ئابوورییه‌وه ده‌بێت".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راشیگه‌یاند كه "به‌های دۆلار و دینار به‌ره‌و سه‌قامگیریی ده‌ڕوات و له 1310 دا دینار سه‌قامگیر ده‌بێت".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه‌شكرد كه "حكومه‌ت پابه‌نده به خه‌رجكردنی مووچه ئیتر بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم یان هه‌ر پارێزگایه‌كی تر بێت و ئه‌وه‌ش ئه‌ركه".