سه‌رۆكى دیوانى وه‌قفى سونى عێراق له‌دواى ئه‌وه‌ى له 21ى ئادار به‌هۆى بونى تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى داراییه‌وه ده‌ستگیركرا، له زیندان هه‌ڵهات.
ئاوێنە: عێراقیه‌كان بڵاویانكرده‌وه، سه‌عد كه‌مبش سه‌رۆكى دیوانى وه‌قفى سونى له‌مانگى ڕابردوو به‌هۆى گه‌نده‌ڵى داراییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركرا، شه‌وى ڕابردوو له‌و بنكه‌ى پۆلیسه‌ى تێیدابوو له‌ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا به ئۆتۆمبێلێكى مه‌ده‌نى هه‌ڵهاتوه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، وه‌زیرى ناوخۆ ده‌ست به‌جێ به‌رپرسانى سه‌ربازى ئه‌و شوێنه‌ى ده‌ستبه‌سه‌ركردوه‌و ده‌ست به‌لێكۆڵینه‌وه‌كراوه له‌گه‌ڵیان و هه‌وڵێكى چڕیش بۆده‌ستگیركردنه‌وه‌ى ده‌ستى پێكردوه.
له‌عێراق ژماره‌یه‌ك به‌رپرس به‌هۆى تێوه‌گلانیان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى دارایی و ئیدارى له‌دواى بونى داوا له‌سه‌ریان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى ده‌ستپاكیه‌وه ده‌ستگیركراون و رۆژانه‌ش ئه‌م كه‌یسانه له زیادبوندان.