جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دڵنیایی دەدات بەخەڵکی هەرێمی کوردستان کە خەمی موچەیان نەبێت، هەم بەهۆی ئەم حکومەتەی ئێستا وە هەم بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ وا بڕیاردراوە هەڵبژاردن بکرێت لە هەرێمی کوردستان.
جەمال کۆچەر ئەندامی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند "با خه‌ڵک دوودڵ نه‌بن و هیچ فشارێكی ده‌روونی له‌سه‌رخۆی دروست نه‌كات، ئه‌و حكومه‌تەی ئێستای عێراق حكومه‌تێكی تێگەیشتووه واته لێكتێگه‌یشتنی زۆره له‌گه‌ڵ كوردستان."
ئاماژەی بەوەشکرد، "له‌بیرمان نه‌چێت هه‌ڵبژاردن له‌به‌رده‌ممان دایه؛ مادام هه‌ڵبژاردن هه‌یه مانای وایه خزمه‌ت ده‌كه‌ن هه‌تا دوای هه‌ڵبژاردن. من له‌و قه‌ناعه‌ته‌م هه‌تا دوای هه‌ڵبژاردن دۆخی هه‌رێم خۆش ده‌بێت."
ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراقی بڕیاریدا بە ناردنی چوار سەد ملیار بۆ هەرێمی کوردستان. مانگی ڕابردووش بەهەمان شێوە حکومەتی عێراق چوار سەد ملیاری نارد بۆ هەرێمی کوردستان، کە حکومەتی عێراقی ڕایگەیاندووە، ئەو بڕە پارەیە وەک پێشینەیە تا پەسەندکردنی یاسای بودجەی عێراقی.
ناردنی ئەو بڕە پارەیە لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە بۆ هەرێم لە کاتێکدایە کە ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەیە بەهۆی بڕیارەکەی دەستەی ناوبژیوانی لە دادگای پاریس، تورکیا هەناردەی نەوتی هەرێمی ڕاگرتووە. ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی دروستکردووە کە حکومەتی هەرێم هیچ داهاتێکی لەبەردەست نابێت بۆ موچەی مانگی داهاتوو. بەڵام جەمال کۆچەر پێی وایە تا پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجە، حکومەتی عێراقی پابەند دەبێت بە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم.
ئەو ئەندامە دەشڵێت، "من له‌و بڕوایه‌دام حكومه‌تی عێراقی ئاماده ده‌بێت، چونكه هه‌ر كه له‌كۆتایی مانگی پێنج بودجه په‌سه‌ندكرا ئه‌وكات ده‌توانن له به‌شی هه‌رێم داببه‌زێنن ئیتر ده‌ستگرتنی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ حكومه‌تی عێراق شتێكی قورس و ئه‌سته‌م نییه، نه‌ک هه‌ر له‌ڕێگه‌ی حكومه‌ت، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی بانكی مه‌ركه‌زی قه‌رزێكی كورتخایه‌ن بۆ یه‌ک یان دوو مانگ وه‌ربگرن." ئەو پێیوایە پێش مانگی 6 پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
جەمال کۆچەر گەشبینی خۆی بەڕێککەوتنەکەی هەرێم و بەغداد دەربڕی بەوەی "بۆ عێراق و بۆ هه‌رێمیش باشه." هاوکات، پێیوایە خەڵکی هەرێمی کوردستان بە دوو مەرج دەکرێت بگەڕێنەوە بۆ سەردەمی خۆشگوزەرانی ساڵانی پێش شەڕی داعش.
جەمال کۆچەر دوو مەرجەکەی بەم شێوەیە ڕیزکرد: یه‌كه‌م، ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كراوه به‌ڕێوه‌بچێت، واته هه‌رێم و به‌غداد هه‌ردوولا پابه‌ندبن پێوه‌ی. دووەم حكومه‌تی هه‌رێم شه‌فاف بێت له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غداد دێت.