میدیای یەكێتی: حكومەتی ھەرێم پارەی پێویستی بۆ دابەشكردنی مووچە نانێرێت بۆ سلێمانی
  2023-04-19       603       

بەھۆی ئەوەی وەزارەتی دارایی پارەی پێوستی بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی نەناردووە، سستی لە دابەشكردنی مووچە دروستبووە.

ئاوێنه‌: میدیای یەكێتی بڵاویكردەوە: وەزارەتی دارایی حكومەتی ھەرێم پارەیەكی زۆر كەمی بۆ مووچەی مانگی سێی فەرەمانبەرانی سلێمانی ناردووە و داوای لە بەرپرسانی ئیداری و دارایی سلێمانی كردووە كە تەمویلی مووچەی فەرمانبەران بكەن بەبڕی ١٨١ ملیار دینار، لەكاتێكدا داھاتی ناوخۆی پارێزگاكە تا ئەمڕۆ و لەم مانگەدا ٣٠ ملیار دینار بووە كە بەو ھۆیەوە كورتھێنانی دارایی بۆ مووچە زیاترە لە ١٥١ ملیار دینار.

پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارەكانی راپەرین و گەرمیان مانگانە پێویستیان بە ٣٧٥ ملیار دینارە بۆ مووچە، ھەروەھا بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی نەخۆشخانە و پارەی خۆڵ و خاشاك و خەرجی دیكە مانگانە پێویستی بە ٣٨ بۆ ٤٠ ملیار دینارە، واتا پێویستە حكومەتی ھەرێم ٤١٥ ملیار دینار دابین بكات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×