قوربانییانی جوانكاری زۆربوون و 35 نۆرینگە و سەنتەر داخران
  2023-04-19       648       

مردنی سەردانكەرانی نۆرینگە و سەنتەرەكانی جوانكاری لە بەغداد بووەتە دیاردە و مانگ نییە حاڵەتی لەو جۆرە روونەدات، ئەوەش وایكردووە حكومەت هەڵمەتی داخستنی نایاساییەكانیان بەرپابكات.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، هێزەكانیان بە هاوكاریی لایەنی تەندروستی، 35 نۆرینگەی ددان و سەنتەری جوانكارییان داخستووە كە پێچەوانەی رێنماییەكان بوون و مۆڵەتیان نەبووە و بە شێوەی نایاسایی كاریانكردووە.

بەشێك لە سەنتەرەكانی جوانكاری لە بەغداد، نەك هەر مۆڵەتی فەرمییان نییە، بەڵكو لەلایەن كەسانێكەوە بەڕێوەدەبرێن كە پزیشك نین و سەرباری ئەوەش نەشتەرگەریی جوانكارییان تیادا ئەنجامدەدرێن، وەك دەسەڵاتی خۆجێی بەغداد پێشتر چەند جارێك ئاماژەی بۆ كردووە.

زۆرترین قوربانییانی نەشتەرگەریی جوانكاری لە بەغداد، ئەوانەن كە نەشتەرگەریی بچووككردنەوەی گەدە و لابردنی چەوریی ورگ و كەمەر ئەنجامدەدەن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×