سەرۆکی پەرلەمان هۆکاری دروست نەبوونی کێشەی نەختینە لە بانکەکانی ھەولێر ئاشکرا دەکات
  2023-04-20       651       

سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، "لە بانکەکانی هەولێر پارەی نەوت لە شوێنی داهاتی ناوخۆ دادەنرێت بۆیە پێشتر کێشەی نەختینە لە بانکەکاندا نەبوو".

ئاوێنە: د. ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا  ڕایگەیاند، لە بانکەکانی هەولێر پارەی نەوت لە شوێنی داهاتی ناوخۆ دادەنرێت بۆیە پێشتر کێشەی نەختینە لە بانکەکاندا نەبوو، "بەڵام لە سلێمانی بەو جۆرە نییە." دەشڵێت: مانگێک پارەی نەوت نەبووە، کێشەی کەمیی نەختینە لە هەولێر و هەموو کوردستان دروستبوو.

وتیشی:"حکومەت وا مامەڵە دەکات کە دەبێت لە سلێمانی خۆت پارە پەیدا بکەیت، "من بڕێکت لێرەوە بۆ دەنێرم، ئەوەی دیکە خۆت پەیدای دەکەیت." 

ئاماژەی بەوەشکرد: چونکە پارەی داهاتی نێوخۆ رۆژانەیە، "ئەگەر پارەیەکی کەڵەکەبوو نەبێت و چاوەڕوانی پارەی رۆژانە بکەیت، کێشەی کەمیی نەختینە روودەدات کە لە سلێمانی هەبوو و ئێستا لە هەولێریش هەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×