حکومەتی عێراق بڕیاریدا 200 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت نەک 400 ملیار دینار
  2023-04-20       857       

وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکرای دەکات، کە بڕیاری ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دراوە، بەڵام نیوەی ئەو بڕە خەرج دەکرێت.
 
ئاوێنە: باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق وتی: لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردراوە بە رەوانەکردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام بەهۆی پەسەندنەکردنی بودجە و کەمی پارەی کاشەوە نیوەی ئەو بڕە لە چەند رۆژی داهاتوودا خەرج دەکرێت کە دەکاتە 200 ملیار دینار.

ئەوەش لە کاتێکدایە پێشتر بڕیاربوو بەغدا 400 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت تا ئەو کاتەی بودجەی گشتی عێراق پەسەند دەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×