"بەکارهێنانی موچە لەململانێی حیزبیدا، داڕمانی بەهای ئەخلاقی و حوکمدارییە"
  2023-04-20       691       

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ موچە مافێکی هەرە سەرەتایی موچەخۆران و خانەنشینانە، بەکارهێنانی لە ململانێی حیزبیدا؛ ئەوپەڕی هەستنەکردنە بە بەرپرسیارێتی و داڕمانی بەهای ئەخلاقی و حوکمدارییە.

ئاوێنە: دلێر عەبدولخالق، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دروستکردنی کێشە بۆ دابەشکردنی موچەی خانەنشینان رایگەیاند: چۆن دەکرێت، لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و لە ڕۆژی عارفەدا، حکومەتێک کە بەحساب دامەزراوەیەکی کەرتی گشتییە، پارتییەکان موچەی یەکێتییەکان و یەکێتییەکان موچەی پارتییەکان بەئامانج بگرن!؟

ئەوەشی خستۆتەڕو، چەند ساڵی دیکەمان پێویستە، تا بۆ دونیای بسەلمێنین ئێمە نەتەوەیەکین لە بنەڕەتەوە بۆ دەوڵەتداری و حوکمڕانی نەبوین، چونکە لە هەمو قۆناغێکدا ئەم گەلە مافخوراوە ئەسیری دەستی پارتی و یەکێتی بون!.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×