عێراق بڕیاریدا لە رۆژانی جەژندا دابەشكردنی موچەی مانگی چوار بەردەوام بێت
  2023-04-20       421       

وەزیری دارایی عێراق بڕیاریدا لە رۆژانی پشوی جەژنی رەمەزاندا دابەشكردنی موچەی مانگی چوار بەردەوام بێت.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە، تەیف سامی، وەزیری دارایی لقی بانكەكانی رافیدەین و رەشیدی راسپاردوە، ئەمڕۆ پێنجشەممەو سبەی هەینی و هەروەها بەدرێژایی پشوی جەژنی رەمەزان، كاربكەن بۆ تەواوكردنی دابەشكردنی موچەی مانگی چواری فەرمانبەران.

ئەوەش لەكاتێكدایە هێشتا دابەشكردنی موچەی مانگی سێی موچەخۆران لە هەرێمی كوردستان تەواو نەكراوەو دابەشكردنی موچەی بەشێك لە موچەخۆران دەكەوێتە دوای جەژن.

بە بڕیاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، لە ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی نیسانەوە تاوەكو رۆژی 24ی نیسان پشوی رەسمی دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×