پەرلەمانتارێكی یەكێتی: من وەزیری دارایی بم ئێستا دەستلەكاردەكێشمەوە
  2023-04-20       503       

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی دروستبونی كێشە بۆ دابەشكردنی موچە، دەڵێت، "من وەزیری دارایی بم ئێستا دەستلەكاردەكێشمەوە، ناكرێت تۆ وەزیری دارایی بی و دانیشی بەدیار خنكاندنی سلێمانییەوە."

ئاوێنە: كاروان گەزنەیی، پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە میدیای رەسمی حزبەكەی راگەیاند، حكومەتی هەرێم لە مانگی 1ی ئەمساڵ بە بەهای 890 ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتوە، لە مانگی 2 بەبەهای 850 ملیۆن دۆلارو  لە مانگی سێش بەبەهای 735 ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتوە، واتا حكومەتی هەرێمی كوردستان لە سێ مانگی رابردو بەبەهای 2 ملیارو 475 ملیۆن دۆلار نەوتی فرۆشتوە، شایستەی كۆمپانیاكانی نەوت نزیك بە ملیارێك دۆلار بوە نەدراوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەماوەی 6 مانگی رابردودا بە بەهای 5 ملیار دۆلار نەوتی فرۆشتوە،  واتا بەتێكڕا مانگانە دەكاتە 830 ملیۆن دۆلار، واتا نزیكەی ترلیۆنێك و 200 ملیار دینار.

وتوشیەتی، ئێمە مانگانە پێویستمان بە 900 ملیار دینارە واتا بە بێ داهاتی ناوخۆ جیاوازی 300 ملیار دیناریش دەمێنێت.

ئەوەشی وتوە، داهاتی ناوخۆش زۆر زۆرەو حكومەتی هەرێم 400 ملیاریشی لە بەغداوە بەقەرز بۆ هاتوە.

وتوشیەتی"بۆیە من وەزیری دارایی بم ئێستا دەستلەكاردەكێشمەوە، ناكرێت تۆ وەزیری دارایی بیت و دابنیشیت بەدیار خنكاندنی سلێمانییەوە."

بە بڕوای ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی "پارێزگای سلێمانی لەژێر گەمارۆیەكی مەترسیداری حكومەتی هەرێمدایە." 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×