نێچیرڤان بارزانی: جه‌ژن بكه‌ينه سه‌ره‌تايه‌كى تازه‌ى يه‌كڕيزى و ناكۆكييه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ين
  2023-04-20       323       

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزان، داوا دەكات هێزو لايه‌نه‌ سياسييه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق جه‌ژن بكه‌نه سه‌ره‌تايه‌كى تازه‌ى يه‌كڕيزى و ته‌بايى و كێشه‌و ناكۆكييه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.

ئاوێنە: نێچیرڤان بارزانی، ئەمشەو پێنجشەممە، لە پەیامەكەیدا وتویەتی"با هه‌مومان له‌سه‌ر ئاستى كه‌سى، له‌گه‌ڵ خۆمان و ده‌وروبه‌رماندا جه‌ژن و ماناكانى بكه‌ينه‌ ده‌رفه‌تێك بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌ و چاكه‌ و پێكهاتنه‌وه‌ و لێبوردن و گه‌ردن ئازادى، هه‌روه‌ها لاپه‌ڕه‌يه‌كى نوێى ڕێزله‌يه‌كگرتن و خۆشه‌ويستى و ئاشته‌وايى بكه‌ينه‌وه‌."

سەرۆكی هەرێم وتوشیەتی"له‌سه‌ر ئاستى سياسيش هێزو لايه‌نه‌ سياسييه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق جه‌ژن بكه‌ينه سه‌ره‌تايه‌كى تازه‌ى يه‌كڕيزى و ته‌بايى و كارى پێكه‌وه‌يى و كێشەو ناكۆكييه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ين. هه‌مومان پێكه‌وه‌ كاربكه‌ين بۆ مسۆگه‌ركردنى ئێستاو داهاتويه‌كى باشتر بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×