ئومێد خۆشناو: رووداوەكانی چەند رۆژی رابردوو گوزارشت لە بێ هێزیی دەزگا ئەمنییەكانی هەولێر ناكات
  2023-04-21       441       

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، رووداوەكانی چەند رۆژی رابردوو گوزارشت لە بێ هێزیی دەزگا ئەمنییەكانی هەولێر ناكات.

ئاوێنە:  دوای نوێژی بەیانی جەژن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر راگەیاند، پیرۆزبایی لە هاوڵاتییانی شاری هەولێر دەكەین و ئومێد دەكەین ئەم جەژنە ببێتە هەوێنی تەبایی و برایەتی بۆ خەڵكی كوردستان.

راشیگەیاند، ئەو ئارامی و سەقامگیرییەی لە هەرێمی كوردستان و بە تایبەت شاری هەولێر هەیە وایكردووە كە ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیارانی پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لە رۆژانی جەژندا سەردانی هەرێمی كوردستان و هەولێر بكەن.

لەبارەی رووداوەكانی چەند رۆژی رابردووی شاری هەولێریش، ئومێد خۆشناو وتی، “رووداوەكانی چەند رۆژی رابردوو گوزارشت لە بێ هێزیی دەزگا ئەمنییەكانی هەولێر ناكات”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×