ئەمڕۆ هەینی لەم ناوچانەی هەرێم تاوە بارانی بەهێز دەست پێدەكات
  2023-04-21       685       

شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، لەپاش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە بەهۆی تاوە بارانی بەهێزەوە هەندێك جار دەبێتە هۆی بەرز بوونی ئاستی ئاوو لەگەڵ ڕوودانی هەورە تریشقەی توند بارینی بڕێك تەرزە.

ئاوێنە: محەمەد كەلاری ، شارەزای كەشناسی بڵاویكردەوە، كە لەنێوان كاتەكانی 3 تا 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 21ی 4ی 2023 ئەگەری دروستبونی هەوری چالاك و بروسكاوی هەیە بەتایبەتیش سنوری سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین و سۆران و قەرەداغ و دەربەندیخان و دەوروبەری هەڵەبجە.

ڕاشیگەیاندووە، كە هەندێك لەتاوە بارانەكان ئەگەری هەیە بەهێزبن و ببنە هۆی بەرزبونی ئاستی ئاوو لەگەڵ ڕوودانی هەورە تریشقەی توند لەگەڵ بارینی بڕێك تەرزە .

ئاشكراشیكردووە، كە گۆڕانكارییەكان لە كەش و هەوای ئەمڕۆ بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×