یەکێتی زانایانی ئایینی پەیامێک ئاڕاستەی پارتی و یەکێتی دەکات
  2023-04-21       395       

سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان داوا لە پارتی و یەکێتی دەکات، دوای جەژن زیاتر لە یەکتر نزیک ببنەوەو ده‌ڵێت خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی ئه‌و هه‌نگاوه‌ن.

ئاوێنە: عەبدوڵا مەلا وەیسی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان به‌ كه‌ناڵی کوردستان24ی رایگەیاند، ئەگەر گیانی لێبوردەیی لە نێوان هاووڵاتیان و لایەنەکان هەبێت، کۆمەڵگە پێشدەکەوێت.

"پێویستە لایەنە سیاسییەکان خەسڵەت و رەوشتەکانی جەژن تەنیا بە دروشم بەکارنەهێنن و بیکەن بە کردار و بڕیاربدەن لێبوردەبن لەگەڵ یەکتر، ئەگەر لایەنێک بەرامبەر ئەوەی تر کەموکوڕی هەبووە، پێویستە گیانی لێبوردەیی بڵاوبکەینەوە و پێکەوە لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و کێشەکانیان چارەسەر بکەن، بەرژەوەندی میللەت و بەرژەوەندی گشتی لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەکانە". عەبدوڵا مەلا وەیسی وای وت.

وتیشی: خەڵک چاوەڕێی ئەوەیە دوای جەژن هەموو لایەنە سیاسییەکان بەتایبەتی پارتی و یەکێتی زیاتر لە یەکتر نزیک ببنەوە و رێکبکەون و هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×