یەكێتیی مامۆستایان: بەدواداچوون بۆ دۆسیەی دەستدرێژیكردنە سەر كچە خوێندكارەكەی خوێندنگەیەكی هەولێر دەكەین
  2023-04-21       334       

بەرپرسێكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان رایدەگەیەنێت، دوای جەژنی رەمەزان بەدواداچوون بۆ دۆسیەی دەستدرێژیكردنە سەر كچە خوێندكارێكی خوێندنگەیەكی ئەهلی لە ناوچەی عەنكاوەی شاری هەولێر دەكەین و دەشڵێت، “ئەو كارەی ئەنجامدراوە لە دوورە بەها مرۆڤایەتییەكان”.

ئاوێنە: عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان راگەیاند، نیگەرانی خۆمان بەرامبەر ئەو تاوانە دەردەبڕین كە بەرامبەر بە كچە خوێندكارێكی تەمەن 7 ساڵ لە خوێندنگەیەكی ئەهلی شاری هەولێر ئەنجامدراوە.

راشیگەیاند، وەكو یەكێتیی مامۆستایان دوای جەژنی رەمەزان بەدواداچوون لەو دۆسیەیە دەكەین، چونكە كارێكی قێزەونە و ئەوەی ئەنجامدراوە دوورە لە بەها مرۆڤایەتییەكان.

لە چەند رۆژی رابردوودا بڵاوكرایەوە كە لە خوێندنگەیەكی هەولێر دەستدرێژیكرایە سەر كچە خوێندكارێكی تەمەن حەوت ساڵ.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×