وەزارەتى دارایى هەرێم: پارەى نەوت هەیە و موچەى مانگى چوارى پێدابین دەکەین
  2023-04-21       907       

هونەر جەمال وتەبێژى وەزارەتى دارایى هەرێم رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتى سامانە سروشتییەکان گفتوگۆ دەکەن بۆ وەرگرتنەوەى ئەو پارەى نەوتەى لە مانگەکانى پێشوو فرۆشراوە بۆ ئەوەى موچەى مانگى چوارى پێ تەواو بکەن.

ئاوێنە: وتیشی، ئێستا تۆپەکە لە ساحەی حکومەتی عێراقە و دەبێت ئەو هەوڵ بدات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پارەی نەوت بە چەند سلفەیەک دەگەڕێتەوە و هەمووی بە یەکجار ناگەڕێتەوە، لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە هەماهەنگیدان بۆ ئەو بابەتە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×