پۆلیسی گەرمیان: تەقە لە سێ گەنج كراو یەكێكیان برینداركرا
  2023-04-21       371       

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەكێكی كەلار تۆمەتبارێك لەسەر ماتۆڕسكیل تەقەی لە سێ گەنج كردوەو یەكێكیانی برینداركردوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا وتی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە گەڕەکی شەهیدان و نزیک نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب، تۆمەتبارێک لەسەر ماتۆڕسکیل بەدەمانچە تەقە لەسێ گەنج دەکات کە کێشەی لەگەڵ یەکێکیان هەبوەو دو فیشەک بەر هاوڕێیەکی دەکەوێت کە لەگەڵی بوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لەئێستادا بریندارەکە ڕەوانەی بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراوەو چارەسەری پێویستی بۆ کراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوەو دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبار دەرکردوەو گەڕان بەدوای تۆمەتبار دەستیپێکردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×