روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، هێزێكی هاوبه‌شی هێزه‌كانی سوریا دیموكرات (هه‌سه‌ده)و سوپای ئه‌مریكا له‌باشوری ره‌ققه له‌سوریا، هێرشیانكرده‌سه‌ر باخه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی پێشوی داعش و ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر چوار به‌رمیلی پڕ له‌زێڕو بڕه ملیۆنێك دۆلار‌و چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌و سوپای ئه‌مریكاوه هێرشكرایه سه‌ر باخه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كه ده‌كه‌وێته باشوری ره‌ققه‌و پێشتر لێی ده‌مایه‌وه، تێیدا چوار به‌رمیل زێڕو ملیۆنێك دۆلاری ئه‌مریكی، ده‌ستیبه‌سه‌رداگیرا.
روانگه‌ی سوری ئاشكراشی كردووه، له‌به‌شێكی دیكه‌ی باخه‌كه‌ی به‌غدادی، چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی خۆكوژی تێدا حه‌شاردرابو، ده‌ستیبه‌سه‌رداگیرا، به‌ره‌و كۆگایه‌كی هاوبه‌شی نێوان هه‌سه‌ده‌و سوپای ئه‌مریكا گوازرایه‌وه.
داعش له‌ساڵی 2014 ده‌ستی به‌سه‌ر رققه‌دا گرت، له‌ساڵی 2017 له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانان و هه‌سه‌ده ئازادكرا.