بە فەرمانی سابت عەباسی وەزیری بەرگریی عێراق، ھەریەک لە فەرماندەی بنکەی تاجی باکووری بەغدا و بەڕێوەبەری بەشی ھەواڵگریی بنکەکە، بەھۆی کەمتەرخەمی لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا لە پۆستەکانیان دوور خرانەوە و رەوانەی لێکۆڵینەوە کران.
ئاوێنە: وەزارەتی بەرگریی بەرگری عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، دوای ئەوەی سابت عەباسی وەزیری بەرگری، بنکەی تاجی بەسەرکردەوە و تیایدا ئەوە بینیوە کە ھەریەک لە فەرماندەی بنکەی تاجی و بەڕێوەبەری بەشی ھەواڵگریی بنکەکە لە جێبەجێ کردنی ئەرکەکانیاندا کەمتەرخەمیان کردووە.
راشیگەیاندووە کە لەبەر ئەوە بە فەرمانی وەزیری بەرگری، فەرماندەی بنکەی تاجی و بەڕێوەبەری بەشی ھەواڵگریی بنکەکە لە پۆستەکانیان دوور خراونەتەوە و رەوانەی لێکۆڵینەوە کراون.
لە راگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بە ناوی ئەو پلەدارە سەربازییانە نەکراوە کە دوورخراونەتەوە