وتهبێژی هێزهكانی سوریای دیموكرات -ههسهده- ئهو دهنگۆیانه ڕهتدهكاتهوه كه گوایه هەواڵگری سەربازی ئۆکرانیا پلانی داناوه بۆ ئەنجامدانی هێرشی نهێنی دژی هێزەکانی ڕوسیا لەسوریا بەهاوکاری هێزە کوردییەکان لەو وڵاته.
ئاوێنه: ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بەڵگەنامەیەکی نهێنی هەواڵگری ئەمریکای بڵاوکردۆتەوە، بەگوێرەی بەڵگەنامەکە، هەواڵگری سەربازی ئۆکرانیا پلانی داناوه بۆ ئەنجامدانی هێرشی نهێنی دژی هێزەکانی ڕوسیا لەسوریا بەهاوکاری هێزە کوردییەکان.
لهبهرامبهردا فەرهاد شامی، وتهبێژی هێزهكانی سوریای دیموكرات لەبەیاننامەییەکی نوسراودا ڕایگهیاندووه، "ئەم بەڵگەنامەیە ڕاست نییە."
هەروەها شامی جەختی لەوە کردۆتەوە کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ڕوسیا باشەو هەماهەنگی نێوانیان بەردەوامه. "ڕێککەوتنی هاوبەش لەنێوانماندا هەیە بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لەدۆسیەکان لەسەر خاکی سوریا".
بەگوێرەی ئەو بەڵگەنامەیەی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاویکردۆتەوە، ئۆكرانیا ویستویەتی زیان بەڕوسیاو میلیشیاکانی سەر بەڕوسیا بگەیەنێت لەسوریا، بۆ ئەوەی سەرنجی مۆسکۆ بباتە سەر سوریاو هێزەکانی لەئۆکرانیا بکشێنێتەوەو بچێتە سوریا.
هەروەها بەپێی ئەو پلانەی لەبەڵگەنامەکەدا هاتووە، ژەنەراڵەکانی ئۆکرانیا باسیان لەمەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی سوریای دیموکرات کردووە بۆ ئەنجامدانی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
بەڵام بەپێی زانیارییەکان، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا فەرمانی کردووە ئەو پلانانە بوەستێنرێنو جێبەجێ نەکرێن.