2023-04-24   391     
وەزیری دەرەوەی عێراق په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وەزیری دەرەوەی ئێران ئه‌نجامدا و رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه د. عەبدولـلەتیف رەشید، سه‌رۆك كۆمار سه‌ردانی تاران ده‌كات.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی ئێران، حسێن ئەمیر عەبدولله‌ھیان، وەزیری دەرەوەی ئێران و فوئاد حسێن هاوتا عێراقییه‌كه‌ی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە و پەیوەندییەکانی نێوان ھەردو وڵاتیان تاوتوێ کردوە، ھەروەھا بیروڕایان لەبارەی پێشھاتەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕکردوە و جەختیان کردوەتەوە لە پاراستنی ئاسایش و سەقامیگریی ناوچەکە و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر.
هه‌ردو وه‌زیر جەختیان کردوەتەوە لە پتەوترکردنی پەیوەندییە ستراتیجییەکانی نێوان ئێران و عێراق و بەردەوامیدان بە راوێژ و ھەمانگییەکانی نێوان ھەردو وڵات.
وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان ئێران و سعودیە خۆشحاڵی خۆی نیشانداوە و رایگەیاندوە، "بەمنزیکانە سەرۆك کۆماری عێراق د. عەبدولـلەتیف رەشید سەردانی تاران دەکات".