داواكاریه‌ك له‌باره‌ى موچه‌ى خانه‌نشینیه‌وه‌ ئاشكراده‌كرێت
  2023-04-24       682       


لەدیدارێکدا لەگەڵ بەڕێوەبەرى دەستەى نیشتمانى خانەنشینکراوەکان، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌موو كارئاسانییه‌ك بۆ خانه‌نشینان ده‌كه‌ین‌و گرنگى زیاتریان پێده‌ده‌ین"، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ داواكراوه‌، كه‌مترین موچه‌ى خانه‌نشینى له‌800 دینار كه‌متر نه‌بێت.

ئاوێنه‌: محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانی عێراق لەدیدارێکدا لەگەڵ ماهیر حسێن ڕەشید بەڕێوەبەرى دەستەى نیشتمانى خانەنشینکراوەکان ڕایگەیاند، خانەنشینکراوەکان توێژێکى گرنگى کۆمەڵگەى عێراقن‌و بەردەوامدەبن لەگرنگى پێدانى زیاترو کارئاسانیکردنى زیاتر بۆیان.

له‌و ڕوه‌وه‌ نوسینگەى سودانى ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردۆته‌وه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، سه‌رۆك وه‌زیران بەڵێنیداوە هاوکاریى زیاترى خانەنشینکراوەکان بکات‌و هەماهەنگى پێویست دروستبکات لەنێوان نوسینگەکەیى‌و دەستەى خانەنشینى نیشتمانییدا".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، داواکاریه‌ك ئاراسته‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كراوه‌، موچەى خانەنشینى له‌800 هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت.
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×