لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت كە پێشبینی دەكەن مانگی داهاتو پڕۆژە یاسای بودجە پەسەندبكرێت و دەشڵێت: لە سەرەتای مانگی تەمموزیش دەست بە خەرجكردنی دەكرێت.
ئاوێنە: موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەكەین لە مانگی داهاتودا پڕۆژە یاسای بودجە پەسەندبكرێت و پاش ئەوەش حكومەت رێنمایی بۆ جێبەجێكردنی یاساكە دەردەكات و دەكرێت لە سەرەتای مانگی تەمموزی داهاتودا دەست بە خەرجكردنی بكرێت.
هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لە ماوەی دو هەفتەی داهاتودا لیژنەكەیان بەجدی كاردەكات لەسەر كەمكردنەوەی بودجە، ئەوەش بە ئامانجی كەمكردنەوەی كورتهێنان بە بڕی 25 ترلیۆن دینار لە كۆی گشتی ئەو كورتهێنانەی كە لە پڕۆژە یاساكەدا دیاریكراوەو زیاتر لە 64 ترلیۆن دینارە.