کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە کابینەی نۆیەمدا جگە لە سەرۆکی حکومەت چوار وەزیر پاشخانی ئەمنی و پاراستنیان هەیە کە ناکرێت ئەمانە حکومەتی مەدەنی بەڕێوەببەن.
ئاوێنه: کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، “من لەسەرەتای ئەم کابینەیەی حکومەتەوە وتوومە، لەکاتێکدا پێویستە حکومەت حکومەتی مەدەنی بێت بە خەڵکانی پاشخان پاراستن و ئەمنی بەڕێوەناچێت”.
باسیلەوەشکرد، “لە کابینەی نۆیەمدا جگە لە سەرۆکی حکومەت ، هەریەکە لە ، وەزیری شارەوانی، وەزیری ناوخۆ، وەزیری تەندروستی و وەزیری پەروەردە پاشخانی پاراستنیان هەیە و بە هەمان ئەقڵیەتی پێشووش بیردەکەنەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم وەزیرانە تا ئێستا دانەماڵدراون لە بیرۆکەکانی رابردوویان پێیان وانییە پێویستە وەزیر وەزیری هەموو خەڵكی کوردستان بێت بەبێ جیاوازی خزمەتی هەمووان بکەن”.