جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه نابێت ته‌نها پشت به‌نه‌وت ببه‌سترێت چونكه ئه‌و تاكه سه‌رچاوه‌یه گرفتی دارایی و ناسه‌قامگیری ئابووری بۆ دروستكردووین.
ئاوێنە: له‌په‌راوێزی كۆڕبه‌ندی ئابوری دێڵفی له یۆنان، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ 28ی نیسان، له‌گه‌ڵ نیكۆس كریستودولیدیس، سه‌رۆكی وڵاتی قوبرس كۆبوویه‌وه و باسیان له دواپێشهاته سیاسی و ئابووری و ئه‌منییه‌كان كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند؛ كه به‌رده‌وامه له‌هه‌وڵه‌كانی بۆ باشتركردنی پڕۆسه‌ی حكومڕانی له‌هه‌رێمی كوردستان و ئه‌م كۆڕبه‌نده‌ش باشترین ده‌رفه‌ته بۆ سودوه‌رگرتن له‌ئه‌زمونوی وڵاتانی تر.
هه‌روه‌ها باس له سودوه‌رگرتن له ئه‌زموونه پێشكه‌وتووه‌كان و چۆنییه‌تی كاركردن بۆ به‌دیهێنانی هاوسه‌نگی و رێكخستنه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه سروشتییه‌كان كرا.
له‌و باره‌یه‌وه قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له هه‌رێمی كوردستان پێویستمان به فره‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهاته و نابێت ته‌نها پشت به‌نه‌وت ببه‌سترێت چونكه وه‌ك بینیمان له‌ماوه‌ی رابردوو ئه‌و تاكه سه‌رچاوه‌یه گرفتی دارایی و ناسه‌قامگیری ئابوری بۆ دروستكردووین.