وه‌ک هه‌موو ئاگادارین پێش چه‌ند رۆژێک نوسه‌ر و چالاکوانی دیار عه‌لی مه‌حمود له لایه‌ن هێزێکی ئاسایشی هه‌ولێره‌وه به تۆمه‌تی داڵده‌دانی تۆمه‌تبارێک ده‌سگیرکرا. دواتر به شێوه‌یه‌کی نه‌گونجاو و بێ ئاماده‌بوونی پارێزه‌ر هێنرایه سه‌ر شاشه و دوور له هه‌موو به‌هایه‌کی دادوه‌ری و یاسایه‌ک، وه‌ک تۆمه‌تبارێک، که کارێکی زۆر نابه‌جێی کرد بێت، نیشان درا. ئه‌مه هه‌مووی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ چه‌ند رۆژێک داڵده‌ی تۆمه‌تبارێکی داوه، که له تۆڵه‌ی خوێنی به‌ناهه‌ق ڕژاوی باوکه پێشمهرگهکهیدا، دوای نائومێدبوونی له یاسا و دادگا، بکوژی باوکی کوشتۆتهوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هه‌ڵکوتانه سه‌ر و دهسگیرکردنهی ناوبراو ناشایسته و نایاساییه، چونکه ده‌بوو پۆلیس ئه‌نجامی بدایه نه‌ک هێزی ئاسایش، ئاماژه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی سیاسی و ترساندن و تۆقاندنی نه‌یارانی ده‌سته‌ڵاتدارانی هه‌رێمیشی تێدا ده‌بینین، نه‌ک جێبه‌جێکردنی یاسا و بڕیاری دادوه‌ر. باوه‌ڕیشمان وایه خودی ڕووداوه‌که‌ش ئه‌نجامه نه‌ک هۆکار، چونکه ئه‌وه دۆخی لێخۆشبوو‌ن و چاولێپۆشینی بکوژان و ئهنفالچییانه، که ره‌وشێکی وای خوڵقاندوه، خاوه‌ن هه‌قه‌کان بێن و خۆیان مافی خۆیان بسێننه‌وه، کاتێک دڵنیابوونه، که یاسا و داد له‌و هه‌رێمه‌دا مافیان بۆ ناگێڕێته‌وه!
له ڕاستیدا گه‌ر داڵده‌دانی تۆمه‌تباران له کوردستاندا به هه‌ڵه و له‌یاسا ده‌رچوون ئه‌ژمار بکرێت، که‌س هێنده‌ی ده‌سته‌ڵاتدارانی کوردی و به دیاریکراویش دوو حزبه باڵاده‌سته‌که تۆمه‌تبارانی ئه‌نفال و بکوژانی تێکۆشه‌رانی کوردیان داڵده نه‌داوه و نه‌پاراستوه. بۆیه ئەگەر بە تۆمەتی هاوکاری و داڵدەدانی بکوژان خەڵکی ئەم هەرێمە دەستگیربکرێت و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، ئەوا ده‌بێ پێش هه‌موو که‌س سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حزبانه بچنه پێش دادگا، کە تۆمەتبارانی جینۆسایدی کورد و ئەنفالیان نەک هەر داڵدەداوە، بەڵکو کردویانن بە بەرپرسی کەسوکاری ئەنفالکراوان و ئیمتیازاتیشیان داونه‌تێ!
ئێمه وه‌ک کۆمیته‌ی داکۆکی له ماف و ئازادییه‌کان، له نزیکه‌وه ناوبراو ده‌ناسین و ده‌زانین، چه‌ند که‌سێکی پاک و دڵسۆز و خۆنه‌ویسته، ده‌شزانین ده‌سته‌ڵاتی هه‌ولێر چه‌ند لێی به‌داخه، بۆیه ئه‌م ڕووداوه‌ی ئێستا وه‌ک هه‌ل و ده‌رفه‌تێک ده‌بینین له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارانی باشور و پارتی دیموکرات به تایبه‌تی بۆ تۆڵه‌ی سیاسی و ترساندنی عه‌لی سیاسی، تا له ڕه‌خنه و هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر خۆیان بیوه‌ستێنن.
ئێمه لێره‌وه داواکارین به زووترین کات ناوبراو ئازاد بکرێت. جا به که‌فاله‌تی که‌سیی بێت یان ماددی، له ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی ناوبراو له زینداندا بێگومان بێده‌نگ دانانیشین و هه‌ڵوێستی ترمان ده‌بێت.
ئازادی بۆ کاک عه‌لی سیاسی و سه‌رجه‌م زیندانییه سیاسییه‌کانی باشوری کوردستان
کۆمیته‌ی داکۆکی له‌ماف و ئازادییه‌کان له هه‌رێمی کوردستانی عێراق
٢٨ی نیسانی ٢٠٢٣