سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای بڕیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ دروستکردنی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبون بۆ خەڵکی ھەژار و کەمدرامەت، لە مانگی پێنج سەرجەم پڕۆژەکان لە ھەرێمی کوردستان دەست بە دروستکردنیان دەکرێت.
ئاوێنە: محەمەد شوكری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە، بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی وت"پڕۆسەی کارکردن بۆ دەستپێکردنی دروستکردنی 20 ھەزار یەکەی نیشتەجێبون بۆ خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت بەردەوامەو لەسەرەتای مانگی پێنج تا کۆتایی مانگ سەرجەم پڕۆژەکانی ئێمە لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان دەست بە دروستکردنی دەکرێت".
محەمەد شوکری وتیشی"ئێمە نەوەستاوین و بەردەوامیش کاری بۆ دەکەین، بۆ ئەوەی لە ھەمو شارەکانی ھەرێمی کوردستان یەکەی نیشتەجێبون بۆ خەڵکی ھەژار و کەمدەرامەت دروست بکرێت، بۆیە خەریکی تەواوکردنی رێکارەکانین و لەمانگی داھاتو سەرجەم پڕۆژەکان دەست بە دروستکردنیان دەکرێت".