تۆمەتبارانی منداڵە فڕێدراوەکەی کەلار دەستگیرکران
  2023-04-29       836       

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، تۆمەتبارانی ئەو منداڵە تازە لەدایكبوە دەستگیركران كە پێنج رۆژ لەمەوبەر لە نزیك مزگەوتێكی كەلار فڕێدرابو.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"دوای ئەوەی لە 24/4/2023 لەنزیک مزگەوتی تەقوای قەزای کەلار منداڵێکی تازە لەدایکبو لەڕەگەزی نێر لەنێو کارتۆنێک دۆزرایەوە، دەستبەجێ بەشی پۆلیسی کەلارو مەفرەزەکانی 104ی کەلار دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردو بەسود بینین لەکامێرای چاودێری توانیان تۆمەتباران کە لە سێ تۆمەتبار پێکهاتون دەستگیربکەن."

بەقسەی پۆلیسی گەرمیان "دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ دایکی منداڵەکه کە لەدایکبوی 1988و دانیشتوی قەزای کەلارە، دانی بەوەدا نا کە منداڵی ئەوەو دوای لەدایکبونی بە هاوکاری دو تۆمەتباری تر کە پیاوێک و ئافرەتێکن و خزمی باوکی منداڵەکەن، منداڵەکەیان لەنزیک مزگەوتی ناوبراو بەجێهێشتوە."

پۆلیس وتوشیەتی"لەئێستادا تۆمەتباران بەپێی مادەی 383 بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامەو دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبارێکی تر دەرکردوە."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×