شاسوار عەبدولواحید: كەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تێدەگات كە پارتی بەرژەوەندی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردندا نییە
  2023-04-29       1210       

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، كەمێك لەمەوبەر لە تویتێكدا رایگەیاند، كەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەوە تێدەگات كە پارتی بەرژەوەندی راستەقینەی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردندا نییە.

ئاوێنە: شاسوار عەبدولواحید، لەدرێژەی تویتەكەیدا وتویەتی، ئەگەر بەڕاستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنیان بوێت، بەئاسانی و لەماوەی یەك سەعاتدا دەتوانن لەگەڵ یەكێتی بگەنە رێككەوتن یاخود ئەنجامدانی گۆڕانكاری پێویست لە یاسای هەڵبژاردن و كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكاندا لەڕێگەی كۆنترۆڵكردنی پەرلەمان.

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی، ئەمڕۆ شەممە، لەمیانی پێشوازیدا لە وەفدێكی هاوبەشی نوێنەرایەتییەكانی وڵاتان لە هەولێر، رایگەیاند، "لەپێناو پاراستنی شەرعییەت و بەهاكانی دیموكراسی، پێویستە لە هەرێمی كوردستان ئەمساڵ هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت." سەبارەت بە بابەتی چۆنیەتیی بەشداریی پێكهاتەكانیش ڕایگەیاند "پێكهاتەكانی هەرێم خۆیان چ بڕیارێك بدەن ئێمە پشتیوانی ویستی ئەوان دەبین."

شاسوار عەبدولواحید لەوبارەیەوە وتویەتی، "ئەوەی جێی سەرسوڕمانە، ئەو حزبەی كە كۆنترۆڵكی تەواوی دامەزراوەكانی كردوە، ئەو داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەكات. داوای هاوكاری لە كێ ئەكەن؟ لە ئۆپۆزسیۆن كە دەسەڵاتی دامەزراوەكان لای ئەو نییە؟ ئەمە مەسخەرەیە."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×