وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان هه‌رزانبوونی به‌نزینی راگه‌یاند
  2023-04-30       780       

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 1ی ئایاری 2023، بۆ ماوه‌ی مانگێك لیترێك به‌نزینی نۆرماڵ ده‌بێته‌ 750 دینار و به‌ كوالێتیه‌كی باش ده‌خرێته‌ به‌ر ده‌ستی شۆفێران.

ئاوێنە: له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 30ی نیسانی 2023، بڵاویكرده‌وه‌ ده‌ڵێت: "لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و بۆ بەرزكردنەوەی كوالێتی بەنزین و یەكخستنی نرخی بەنزین، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان لە 1ی ئایارەوە بۆ ماوەی یەك مانگ نرخی لیتری بەنزینی جۆری نۆرماڵ دەكاتە 750 دینار بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی تایبەت و تاکسی و پاس و پیکاب.

باسی له‌وه‌ شكردووه‌: "وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە رێگەی پاڵاوتگەكانی ناوخۆوە ئەم بەنزینە كوالێتییە بەرزە بەرهەم دەهێنێت و لیژنەکانی چاودێری و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان لە پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بەهەمان میكانیزمی پێشوو چاودێری بەدواداچوونی كوالێتی بەنزین دەكەن، بەپێی ئەو خەسڵەتەی پەسەندكراوە لەوەزارەت بۆ هەموو بەرهەمێكی بەنزین".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×