فراکسیۆنی پارتی داوا دەکات پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و کۆمیسیۆن کارا بکاتەوە
  2023-04-30       703       

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، یاداشتێک ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات و داوا دەکات پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و بیانوو بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نەمێنێت.

لە یاداشتی فراکسیۆنی پارتی هاتووە، ئاماژە بە فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ژمارە 90 لە 26/3/2023 بە دیاریکردنی رۆژی 18/11/2023 بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و فەرمانی سەرۆکی هەرێمی کوتردستان بە ژمارە 1474 لە 16/4/2023، بۆ راسپاردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دابینکردنی پێداویستیەکانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن. ئاماژە بە یاسای ژمارە (12)ی ساڵی 2022 یاسای بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستا، پێویستە پەرلەمانی کوردستان لە ماوەی دیاریکراودا هەنگاوە پەرلەمانییەکانی بنێت و ئەرکەکان بە جێبگەیەنێت بۆ تەواوکردنی رێکسازییە یاسایی و کارگێڕی و هونەرییەکانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و جێمتمانە و دەستەبەری تۆماری بایۆمەتری پاک و بێگەرد، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراودا.

فراکسیۆنی پارتی داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکات لە نزیکترین کاتدا دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت بۆ ئەم ئەرکانەی خوارەوە:

1-دانیشتنی رۆژی 14/3/2023 بڕیاری پێکهێنانی لیژنەکە کۆتایی پێهاتووە و پێویستە لە چەند رۆژی ئایندەدا متمانەدان بە ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و راپرسی هەرێمی کوردستان بخرێتە بەرنامەی دانیشتنی پەرلەمان و بەر لە 18/5/2023 کە دەکاتە شەش مانگ بەر لە وادەی دیاریکراوی هەڵبژاردن کۆمسیۆنێکی کارا هەبێت و هیچ بیانوو بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نەمێنێت.

2-لەماوەی رابردوودا یەکێک لە بەربەستەکانی سیاسییەکان یاسای هەڵبژاردن بووە و لە ‌ویستادا لێکتێگەیشتنی ئەرێنی لەنێوان لایەنە سیاسییەکان هەیە بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن و لەم بارەیەوە پارتیمان نەرمی زۆری نواندووە، بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراودا ئەنجامبدرێت و بۆ ئەم مەبەستە داوا دەکەین سەرجەم ئەم پێشنیازە یاسایانەی لەلایەن فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمان پێشکەشکراوە خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ بکرێت و بچێتە ناو پرۆسەی یاسادان تاوەکو بەر لە 18/5/2023 یاسای تازە لەبەردەستی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان بێت و هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراودا ئەنجامبدرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×