قوباد تاڵه‌بانی: له‌ده‌ستدانی هادی مه‌حمود کەلێنێکی گەورەیە بۆ هونەری کوردی
  2023-04-30       505       

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی مام جەلال، پرسه‌نامه‌یه‌كی به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ند هادی مه‌حمود بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، لەدەستدانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ کەلێنێکی گەورەیە بۆ هونەری کوردیی.

ئاوێنە:  شه‌وی رابردوو، ئه‌كته‌رو هونه‌رمه‌ند هادی مه‌حمود ناسراو به‌ (عه‌ریف حه‌مه‌تاڵ) به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد.

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پرسەنامەیەکی بەبۆنەی کۆچی دوایی ئه‌و هونەرمەنده‌ بڵاوکردەوە و دەڵێت، "هادی مه‌حمود لەهەر کارێکی هونەریدا رۆڵی ببینیایە زەردەخەنە و پێکەنینی بەئامادەبووان دەبەخشی. بۆیه‌ لەدەستدانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ کەلێنێکی گەورەیە بۆ هونەری کوردیی".

دەقی پرسەنامەیە قوباد تاڵەبانی:

بەڕێزان هونەرمەند و هونەردۆستانی کوردستان
بەڕێزان خانەوادەی‌ کۆچکردوو کاک (هادی محمود)
بەبیستنی هەواڵی‌ کۆچی دوایی هونەرمەند خۆشەویست و بەتوانا (هادی محمود) نیگەران و دڵگران بووم.  

کاکە هادی ناسراو بە (عەریف حەمەتاڵ) ناوێکی درەوشاوەو هونەرمەندێکی خۆشەویستی جەماوەر بوو، لەهەر کارێکی هونەریدا ڕۆڵی ببینیایە زەردەخەنە و پێکەنینی بەئامادەبووان دەبەخشی. لەدەستدانی کەلێنێکی گەورەیە بۆ هونەری کوردیی.

لەم بۆنە غەمناکەدا پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادەی کاکە هادی و هەموو هونەرمەندانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.

خوای‌ گەورە لێی خۆش بێت و جێگای‌ بەهەشتی بەرین بێت، سەبوری‌ و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×