دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق: هیچ پێشهاتێکی نوێ نییە بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ئاسمانی تورکیا بەڕوی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا
  2023-04-30       807       

نزیكه‌ی‌ مانگێكه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ توركیا ئاسمانی‌ وڵاته‌كه‌یان به‌ڕوی‌ گه‌شته‌كانی‌ فڕۆکەخانەی سلێمانیدا داخستوه‌و وتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق-یش ده‌ڵێت، هیچ پێشهاتێکی نوێ نییە بۆ كردنه‌وه‌ی‌ ئاسمانی تورکیا بەڕوی فڕۆکەخانەی سلێمانیدا.

ئاوێنه‌: لەبارەی هەوڵەکان بۆ کردنەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕوی فڕۆکەخانەی سلێمانی، جیهاد کازم، وتەبێژی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق  بەمیدیاكانی‌ پارتی‌ راگەیاندووه‌، "هیچ پێشهاتێکی نوێ نییە بۆ ئەوەی ئاسمانی تورکیا بەڕوی فڕۆکەخانەکەدا بکرێتەوە."
 
ده‌شڵێت، "داوایان لەدەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیاو وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەش کردووە بۆ ئەوەی هۆکارەکانی داخستنی ئاسمانی تورکیاو پاساوەکان رونبکەنەوە، بەڵام تائێستا هیچ وەڵامێکمان لەهیچ کام لەو دو دامەزراوەیەی تورکیاوە پێنەگەیشتووەو وەڵام نادەنەوە."
 
له‌سه‌ره‌تای‌ ئەم مانگەوەو بەپاساوی زۆربونی جموجوڵی پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان -پەکەکە- لەسلێمانی، حکومەتی تورکیا ئاسمانی وڵاتەکەی بەسەر هەر فڕۆکەیەکدا داخستووە کە بۆ سلێمانی بێت یان بەپێچەوانەوە. 

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×