بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، لەسبەینێوە تایبەتمەندی بەکارهێنانی مۆبایلو نەبەستنی پشتێنی سەلامەتی لەکامێراکانی چاودێری هاتوچۆوە کارا دەکرێت.
ئاوێنه: هاتوچۆی هەولێر لەراگەیەندراوێکدا شوفێران ئاگادار دەکاتەوە "لەرۆژی 2023/5/1 تایبەتمەندی سزادان لەرێگای کامێراکانی چاودێری خێرایی، لەسەر نەبەستانی پشتێنەی دڵنیایی و بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی لێخوڕین، چالاک دەکرێت، هەر شوفێرێک ئەو سەرپێچیانە بکات سزادەدرێت، بۆیە داوا لەهەمووان دەکەین بۆ سەلامەتی پابەندی یاساکان بن".