سەرۆكی دەستەی دەستپاكی: دەبێت بەرنامەی دژە گەندەڵی حكومەت سەركەوتو بێت
  2023-05-01       361       

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عێراق جەختی لە پێویستی كاری زۆر كردەوە بۆ دەستەبەركردنی سەركەوتنی بڕگەكانی بەرنامەی حكومەت كە پەیوەندیدارە بە بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و كەمكردنەوەی ڕێگاكانی لە دامودەزگاكانی دەوڵەتدا، ده‌شڵێت، "هۆشداری دەدەین لە موجامەلەی گەندەڵكاران یان هەوڵدان بۆ ڕێگریكردن لە لێپرسینەوەیان و دادگاییكردنیان".

حەیدەر حەنون، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عێراق سەردانی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی دەستەكەی كرد لە شاری نەجەف و بە ئامادەبونی بەڕێوەبەری گشتیی بەشی لێكۆڵینەوە، لەگەڵ كارگێڕی و لقەكانی كۆبوەوە، رایگه‌یاندوه‌، "پێویستە كاری چاودێری دوربخرێتەوە لە هەر چەشنە چەواشەكارییەك یان پەیوەندییەكی سیاسی یان كوتلەیی كە رەنگە لەكەدار بكات".

ئاماژەی بەوەشكرد، "پێویستە نەجەف یەكەم بێت لە بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و بەرەی چاكسازیخوازان، وەرگرتنی ئیرادە و خۆڕاگری و چاكسازی لە ئەمیری دەستپاكەكان و سەرچاوەی فەزیلەتەكان، ئیمامی عەلی".

سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عێراق وتیشی، "دەبێت كارەكانی دەستەكە بەپێی یاسا بێت، لەژێر چەتری دەسەڵاتی دادوەریدا بێت و ڕەچاوی مافەكانی مرۆڤ بێت و هیچ شتێكی پێچەوانەی ئەوە پێشكەش نەكات بە بیانوی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی، ئەو مردوی لەدایكبوە، دواكەوتن یان شكستهێنان لە لێكۆڵینەوە لە قوڵایی دۆسیەكان و دۆزینەوەی بەڵگە و سەلماندنیان و پێشكەشكردنیان بۆ دەسەڵاتی دادوەری، هەمو ئەمانە بە پاداشتێك بۆ گەندەڵكاران دادەنرێت".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "هۆشداری دەدەین لە موجامەلەی گەندەڵكاران یان هەوڵدان بۆ ڕێگریكردن لە لێپرسینەوەیان و دادگاییكردنیان بۆ ئەوەی پاداشتی دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن و بەڵێن دەدەین بەدوای هەر كەسێكدا بگەڕێین كە بەدوای بەرژەوەندی لایەنە دیاریكراوەكاندا بگەڕێت جگە لە بەرژەوەندی وڵات بە مەبەستی تێكدانی ڕەوتی دادپەروەری".

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×