بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوەو ڕایدەگەیەنێت: لە زۆربەی ناوچە شاخاوویەكان ئەگەری تاوە باران و بروسكەی لابەلا هەیە.
ئاوێنه: بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ دوو شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوویەكان بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەكاتەكانی دوایی نیوەڕۆ تاكو ئێوارە لە زۆربەی ناوچە شاخاوویەكان ئەگەری تاوە باران و بروسكە لابەلا هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو: پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ لەناوچە شاخاوویەكان زیاتر دادەبەزێت بە ٥ پلە.
سەبارەت بە كەشی سبەی سێ شەممە ئەوەی خستەڕوو: ئاسمان لەنێوان ساماڵ ونیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە بە (1-2 ) پلە لە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ .