سەمیر نەسیری، راوێژکاری کۆمەڵەی بانکە ناحکومییەکانی عێراق رایگەیاند، دیناری عێراقی بەمزوانە بەهێزو سەقامگیر دەبێتەوەو بەوردی لەسیاسەتە نەختینەییەکان و رێکارەکانی بانکی ناوەندی جێبەجێدەکرێت و چاودێریکردنی دۆخی بازاڕی دراوە بیانییەکان ناوخۆو دەرەوە بەردەوامە.
ئاوێنە: ئاماژەی بەوەشدا، ئاسانکاری لەمیکانیزمی سەکۆی ئەلیکترۆنی بۆ حەواڵەی دەرەکی دەکرێت و جێبەجێکردنی ستانداردە نەختینەییە نێودەوڵەتییەکان رێگە بە عێراق دەدات سیستەمە بانکیەکەی لەسەر ئاستی جیهانی رێکبخات و جوڵەو سەلامەتی بازرگانی دراو فەراهەم بکات.
ئەوەشیخستوەتەڕو، دۆخی ئێستای نەختینەیی بانکی ناوەندی باشەو یەدەگەکەی بەرزبوەتەوە بەشێوەیەک رێژەی یەدەگی دۆلار ١١٠ ملیاری تێپەڕاندوەو ئەوەش ١١٨% ی دراوی ناوخۆیی هەناردەکراو دابیندەکات و خاوەنی ١٣٠ تۆن زێڕە.
باسیلەوەشکرد، بڕیاری کەمکردنەوەی نرخی فەرمی دۆلار بڕیارێکی گرنگبو کەتیایدا نرخی هەر دۆلارێک بۆ هەزارو ٣٠٠ دینار نزمکردەوەو ئەوەش بازاڕی دراوی تاکو رادەیەک سەقامگیرکردەوە.